خۆشم ویستی لههاویــــــن..خۆشم ویستی له‌زستان ساره تاڵب سوهه‌یل* 18/11/2012
فه‌یروز، گۆرانبێژی مه‌زن كه ده‌نگی وه‌ك خوڕه‌ی ئاو دێته به‌رگوێ، كاتێك گۆرانی(به‌هاوین و زستان خۆشم ده‌وێییت»ی چڕی، خه‌ڵكی چێژییان له‌هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرت، چێژیان لهساردو سۆڵه‌ی زستان وه‌رده‌گرت كاتێك ئه‌ندامانی خێزان له‌چوارده‌وری ئاگردانه كۆنه‌كان كۆده‌بوونه‌وه‌و كهستانهیان ده‌برژاند، و له‌پاش ساڵی خوێندنیش كه پڕ بوو له‌ڕووداو ئه‌رك و ناخۆشی، چێژیان له‌پرشنگی خۆر وه‌رده‌گرت و منداڵانیش له‌قه‌راغ ده‌ریاو چه‌مه‌كان، كۆشكی خه‌ونه‌كانی ئاینده‌یان بنیات ده‌ناو به‌تیشكی خۆر زیاتر ته‌ندروست و جوان ده‌بوون و جه‌سته‌یان ڤیتامین(D)ی فه‌راهه‌م ده‌كرد.
به‌ڵام له‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆژیاو په‌ره‌سه‌ندن و ده‌ركه‌وتنی ئامرازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و هاتنه‌به‌ری ئه‌و ئامێرانه‌ی كه كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا هه‌یه له‌ماڵه‌كاندا، نه زستان و نه هاوین هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه!
زه‌وی 365 رۆژی پێده‌چێت تا سوڕانه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌وری خۆردا ته‌واو ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا چوار وه‌رزه‌كه خولگه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن و زه‌وی له‌و نێوه‌نده‌دا به‌هه‌مان ئاراسته‌و به‌گه‌شتێكی 950 ملیۆن كیلۆمه‌تر ده‌سوڕێته‌وه، نیوه‌ی گۆی زه‌وی جارێك به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ روو له‌خۆر ده‌بێت و جارێكی دی نیوه‌كه‌ی تری، به‌و شێوه‌یه هاوین و زستان دروست ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره، خه‌ڵكی له‌ئێستادا جیاوازی له‌نێوان زستان و هاویندا ناكه‌ن، ده‌بینین به‌هاوین ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن و هه‌ندێكجار ئه‌و ئامێرانه پله‌ی گه‌رما ده‌گه‌یه‌نێته نزیك پله‌كانی ژێر سفری سه‌دی! له‌و كاته‌دا ره‌نگه هیچ بوونه‌وه‌رێك بڕوا به‌وه نه‌كات كه ئێمه به‌ڕاستی له‌وه‌رزی هاوینداین!
بێزاری هه‌ندێكم به‌لاوه سه‌یره كاتێك گه‌شت بۆ وڵاته زۆر سارده‌كان یان جه‌مسه‌ری باكوور ده‌كه‌ن و هه‌رچی جلوبه‌رگیان هه‌یه له‌به‌ری ده‌كه‌ن تا به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رما سروشتییه بگرن، له‌زستانیشدا زۆپاو ئامێره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه به‌ڕۆژو شه‌و كارده‌كه‌ن و وا هه‌ست ده‌كه‌یت لهدارستانهكانی ئهفریقایت و له‌چله‌ی هاویندا ده‌ژی! خه‌ڵكی زۆر سه‌یرن، تۆ بڵێت به‌رده‌وام خواستیان له‌و شتانه بێت كه دوورهدهستهو به‌شوێن ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێن كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌و فه‌راهه‌مكردنی گرانه، كاتێكیش ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن به‌شوێن پێچه‌وانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن؟!
ئایا تۆ بڵێت ئه‌و خه‌ڵكه گوێبیستی خوداوه‌ندو بونیاتنه‌ری گه‌ردوون نه‌بوبن كه له‌هه‌موو بوونه‌وه‌رێكدا مه‌به‌ستێكی تێدا چاندووه؟ شه‌وی وه‌ك پۆشاك رۆژگاریشی بۆ ده‌ستخستنی ژیان و گوزه‌ران هێناوه‌ته بوون، له‌هاوین و زستان و هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌دا حیكمه‌تێكی هه‌یه كه كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و بونیادی جه‌سته‌و هێزو وزه‌ی سروشتی مرۆڤ هه‌یه!
ئومێدم وایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سروشت و بۆ دابونه‌ریتی پێشینه‌مان، چونكه ئێمه لهبونیاتنهرهكهمان زاناتر نین: (ان فی خلق السماوات والارض و اختلاف اللیل و النهار والفلك التی تجری فی البحر بما ینفع الناس وما انزل الله من السما‌ء الما‌ء فأحیا به الارض بعد موتها و بث فیها من كل دابة و تصریف الریاح والسحاب المسخر بین السما‌ء والارض لایات لقوم یعقلون) ئایه‌تی 164 له‌سوره‌تی به‌قهره.
لێره‌وه من نالێم ئه‌و ئایه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ به‌كارده‌هێنم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ به‌كاریان ده‌هێنم، هاوین ناكه‌مه سه‌هۆڵبه‌ندان و زستانیش ناكه‌مه ئاگرو كڵپه.
نووسەر ئەم بابەتەی بەتایبەت
بۆ کوردستانی نوێ نووسیوە